بەرنامەیەک بۆ پارێزگاری و خاوێنکردنەوەی مۆبایل (کوردی)
Advanced Mobile Care یەکێکە لە بەرهەمە بەهێزەکانی کۆمپانیای IObit ئەم کۆمپانیایە کۆمەڵێک بەرهەمی بەسوودی هەیە بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل کە بەرهەمەکانی زۆر سەرکەوتوون و بەکارهێنەریان زۆرە، بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە نزیکەی ١٥٠ ملیۆن جار داگیراون. ئەم بەرهەمەشی تایبەتە بە سیستەمی ئەندرۆید کە ئەو سیستەمەش لە جیهاندا زۆر بەربڵاوە.
هەروەک چۆن بەرنامە هەیە کە هەڵدەستێت بە خاوێنکردنەوەی کۆمپیوتەر و پارێزگاری لێکردنی و بەڕێوەبردنی ، وە ئەم ئەپڵیکەیشنەش هەمان ئەو کارانە دەکات بەڵام ئەوە بۆ مۆبایلەکانی سیستەمی ئەندرۆیدە وەکو ( HTC, LG, Sony, Samsung .. هتد ) ، بۆیە بە پێویستم زانی کە زمانی شیرینی ( کوردی ) بۆ زیادبکەم و بەشێوەیەکی فەرمی لەناو بەرنامەکەدا هەبێ لەگەڵ زمانە جیهانیەکاندا.