باشترین و خێراترین بەرنامەی داگرتنی فایلی ڤیدیۆیی و دەنگی Videoder بە کوردی
بەرنامەیەکی سەرکەوتوو نایاب بۆ داگرتنی فایلی دەنگی و ڤیدیۆیی لەزۆربەی ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی جیهانەوە بە کوالیتی بەرز و ئاستی جیاواز بە شێوازی ( mp4 , mp3 , m4a, webm )
لە ماڵپەڕەکانی ( یوتوب ، ئینستاگرام ، فەیسبووک ، توویتەر ، دەیلی مۆتیۆن ، ڤیمیۆ ، ..... هتد )
ڕووکارێکی جوانی ماتریالی هەیە و بەکارهێنانی زۆر ئاسانە و چیتر پێویستت بە بەرنامەی یوتوب
نابێ چونکە خۆی لێدەری تایبەتی ڤیدیۆیی لەگەڵدایە و زۆر خێرایە و شەحنی مۆبایل زۆر نابات وەک
یوتوبەکە ، زمانی کوردی بۆ زیادکراوە و هەردوو شێوەزاری ( سۆرانی و بادینی ) بەردەستە
سۆرانی لەلایەن خۆمەوە بە فەرمی بۆی زیادکراوە و بادینیش لەلایەن کەسێکی ترەوە دانراوە
چەندین تایبەتمەندی باش و ناوازەی هەیە وەکو :
داگرتنی خێرا ( fast download ) کە بێ کردنەوەی ڤیدیۆکە ئەتوانی چەندین ڤیدیۆ لەیەک کاتدا دابگریت
داگرتن بە کوالیتی جیاواز لە ( 144p هەتا 1080p ) وە گەر مۆبایلەکەت پشگیری ڤیدیۆیی ( 4K ) بکات ئەو کوالێتیەشی تێدایە
گۆڕینی فایلی ڤیدیۆیی بۆ فایلی دەنگی ( mp3 ) بەخێراییەکی زۆر و کەمترین قەبارە!
چەندین ڕووکاری جوانی تێدایە
نابێتە هۆی خاو بونەوەی مۆبایل و قەبارەی بەرنامەکە تەنیا ( 6.68 مێگابایتە )
وە چەندین بەشی گرنگی تر لە خۆ دەگرێ ....